٧٠ ساڵه كورتان ده‌دوورێت
- یوسف كۆجاتاش ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئینجه‌سو سەربە پارێزگای قه‌یسه‌ری، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پیشه‌ی كورتان دروستكردن كه له باپیریه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
Kayseri
قه‌یسه‌ری - AA
یوسف كۆجاتاش ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئینجه‌سو سەربە پارێزگای قه‌یسه‌ری، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پیشه‌ی كورتان دروستكردن كه له باپیریه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
یوسف كۆجاتاش كه ماوه‌ی ٧٠ ساڵه سه‌رقاڵی دروستكردنی كورتانه بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵی گواستنه‌وه و بار لە ئه‌سپ، هێستر، گوێدرێژ و حوشتر سه‌ره‌ڕای زیادبوونی هۆکاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه به بزوێنه‌ر كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ نه‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌پێی پێویست و نه‌بوونی كرێكاری پێویست، هه‌وڵ ده‌دات درێژه به پیشه‌كه‌ی بدات.
یوسف كۆجاتاش كه یه‌كێكه له دوایین پیشه‌وه‌رانی ئه‌و بواره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی چووه‌ته‌سه‌ر له‌ناو دووكانه‌كه‌یدا له بازاڕی قه‌یسه‌ری موسته‌فا پاشا به‌رده‌وامه له كورتان دوورین.
یوسف كۆجاتاش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه پێشتر كورتان دووری زۆر له خانه‌واده‌كه‌یدا هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا خۆی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه.
یوسف كۆجاتاش باسی له‌وه كرد كه كورتان بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كاتێک ئاژه‌ڵه‌كان بار هه‌ڵده‌گرن زیان به‌ر پشتیان نه‌كه‌وێت و گوتی: ''دوو كوڕ و كچێكم هه‌یه له سایه‌ی ئه‌م پیشه‌یه‌مه‌وه به منداڵه‌كانم خوێند و هاوسه‌رگیریم پێكردن. كاتێک هێزی بزوێنه‌ر سه‌ریهه‌ڵدا و هێزی ئاژه‌ڵ كه‌می كرد داواكاریم پێشكه‌ش كرد بۆ بوونه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت. كاتێكیش بوومه فه‌رمانبه‌ر رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌م به‌ده‌سته‌وه بوو. له گونده‌كانه‌وه بانگیان ده‌كردم بۆ كاری كورتان و پێخه‌ف. هه‌م گه‌شتم ده‌كرد هه‌میش بازرگانی. له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه دڵی دۆستانم به‌ده‌ستهێنا. له ساڵی ١٩٩٦ خانه‌نشین بووم. دوای ئه‌وه‌ی داواكاریم پێشكه‌ش كرد به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر كاری كورتان دوورین. هه‌م بیره‌وه‌ری رابردووم دێنمه‌وه یاد هه‌میش كاری هاووڵاتییان به‌ڕێده‌كه‌م. له‌ئێستادا كه‌س نییه ئه‌م هونه‌ره بكات. بۆ شاگرد ده‌گه‌ڕه‌م ده‌ستم ناكه‌وێت''.
یوسف كۆجاتاش گو‌تیشی: ''دوورینی كورتان له ئاو خواردنه‌وه ئاسانتره به‌لامه‌وه. پیربووم، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامم له‌سه‌ر ئه‌م كاره. كورتان واتا بینا له‌سه‌ر گۆشت بنیات ده‌نێین. ئێستا ده‌ڕاسه و ماتۆڕ په‌یدا بوون، هێزی ئاژه‌ڵ كۆتایی هاتووه. ئه‌و كورتانانه‌ی ده‌یدوورم به هه‌زار لیره دیفرۆشم''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن