İlhan Toprak
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه كاتژمێر 08:45 حولهكی ئه‌مڕۆ، له رێكه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه كراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی قه‌یسه‌ری ده‌گواسته‌وه كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، 13 سه‌رباز شەهیدبوون و 48ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه: "رۆژی شه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، كاتژمیر 09:45 ، له رێكه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی قه‌یسه‌ری ده‌گواسته‌وه كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، له ئه‌نجامدا 13 سه‌رباز شەهید بوون و 48ی دیكه‌ش برینداربوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كراون، هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ره‌نگه له‌و هێرشه بێ به‌زه‌ییه‌دا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیش برینداربووبن.