Sayed Khodaiberdi
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
كابول - AA
له هێرشێكدا بۆسه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌ی شاهڤالی كۆچ له ویلایەتی قه‌نده‌هار باشووری ئه‌فغانستان، سێ پۆلیس کوژران.
گوته‌بێژی پارێزگای قه‌نده‌هار، باهیر ئه‌حمه‌دی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، باسی له‌وه كرد كه بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌ی شاهڤالی كۆچ له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
باهیر ئه‌حمه‌دی باسی له‌وه كرد كه به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له هێرشه‌کەدا، سێ پۆلیس کوژراون و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بێژی پارێزگای قه‌نده‌هار، باهیر ئه‌حمه‌دی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی توندی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ته‌واوی بیناكانی ناوچه‌كه زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.