Orhan Onur Gemici,1 23
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه‌ی هێرشیان پێ كرایه سه‌ر ئه‌لباب و جه‌رابلوس له‌لایه‌ن ئه‌ندامی داعش ئ.ب.ت. ئاماده‌كراوه و راده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كراوه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به كۆنتڕۆڵ له دووره‌وه له پێش ته‌لاری پۆسته و گه‌یاندنی PTT كه له فه‌رمانده‌یی ئاسایشی شارۆچكه‌ی ئه‌لباب نزیكه له رێكه‌وتی شه‌شی ئه‌م مانگه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و له ئاكامی هێرشێكی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراو دوێنێ له خاڵی پشكنین له شاره‌دێی جه‌رابلوس هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه كارمه‌ندێكی سوپای سووریای ئازاد و كارمه‌ندێكی پۆلیسی خۆجێی له نێودان و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌ركه‌وت ئه‌م ئۆتۆمبێلانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامی داعش ئ.ب.ت. له عه‌فرین ئاماده كرابوون و به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له هێرشه‌كان راده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی كردوون.
ئه‌و زانیارییانه به‌ده‌ست گه‌یشتوون كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌كردنی بۆمبێكدا له گرتووخانه‌ی یهپههه\په‌كه‌كه ئازاد ده‌كرێت.
ئه‌و دوو هێرشه‌ی له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدران، جارێكی دیكه هاوپه‌یمانیی گڵاوی نێوان یه‌په‌گه\په‌كه‌كه و داعشی ده‌رخست.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك رووداوی پێشتریشدا له ناوچه‌كه، هاوپه‌یمانیی قێزه‌ونی نێوان یه‌په‌گه\په‌كه‌كه و داعش ده‌ركه‌وتبوون.
له‌نێو ئه‌وانه‌دا زانیاریی ئه‌وه هه‌بوو كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ره‌ققه‌وه خۆكوژی بۆ ئه‌لباب ناردووه.
له رۆژانی پێشتریشدا ٥ تیرۆریستی داعش كه له نێو ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا دژی سوپای سووریای ئازاد له شاری شه‌ران كه ١٠كیلۆمه‌تر له عه‌فرینه‌وه دووره، شه‌ڕیان ده‌كرد، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد یه‌په‌گه\په‌كه‌كه به مه‌رجی شه‌ڕكردن دژی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له گرتووخانه‌كان ئازادیان كردوون.