Lale Köklü,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
هاتای -AA
به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له‌و ژنانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه خراونه‌ته زیندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، "كاروانی ویژان" گه‌یشته هاتای.
كاروانه‌كه كه له ٢٠٠ كه‌س پێكدێن و له ٥٥ وڵاته‌وه هاتوون و له ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه گه‌یشتنه گۆڕه‌پانی پێشانگا له گه‌ڕه‌كی ئاكسایای شارۆچكه‌ی ئه‌نتاكیا.
ژنان به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "ئه‌سه‌دی خوێن‌ڕێژ ویژدانه‌كان ئازاد بكه" ته‌كبیریان لێ ده‌دا.
له میانی چالاكییه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ گیرانه به‌ر و ژنان خۆیان ئه‌ركی رێكخستنی چالاكییه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆكی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی داد و مافه‌كانی مرۆڤ پارێزه‌ر گولده‌ن سۆنمه‌ز رایگه‌یاند ژنانی جیهان له هاتای به‌یه‌ك گه‌یشتن.