Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ترابلوس - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری بنغازی لیبیا راگیرابوو، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری بنغازی لیبیا راگیرابوو، حه‌وت كه‌س له نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه سه‌رۆكی یه‌كێتیی هۆزه‌كانی خۆرهه‌لاتی لیبیا، ئه‌لباشا ساڵح ئهلعاتیوشی كردبووه ئامانج، به‌ڵام ناوبراو به سه‌لامه‌تی رزگاری بووه.
عاتیوش له تشرینی دووه‌می 2016 له كاتی ده‌رچوونی له هه‌مان مزگه‌وتدا به‌هۆی هێرشێكه‌وه كه كرابوویه سه‌ری، بریندارببوو.