Orhan Canbulatel,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
پارێزگاری قه‌یسه‌ری سوله‌یمان قامچی سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه رایگه‌یاند: "ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه. رووداوێكی زۆر خه‌مناكه. شه‌هید و بریندارمان هه‌یه."
قامچی سه‌ردانی شوێنی په‌لاماره‌كه‌ی كرد له‌نزیك زانكۆی ئهجییهس و روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
قامچی گوتی: "ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه. رووداوێكی زۆر خه‌مناكه. شه‌هید و بریندارمان هه‌یه. چاوه‌ڕوانی پشوو درێژیی و دان بەخۆداگرتنتان لێده‌كه‌م. داواشتان لێده‌كه‌م هه‌وڵی تۆماركردنی دیمه‌نه‌كان مه‌ده‌ن. له‌م جۆره رووداوانه‌دا له ئه‌ورووپا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌نه‌كانی تۆمارناكرێت. به‌ڵام كه لای ئێمه رووده‌دات تۆمارده‌كرێت. ته‌له‌فیزیۆنه‌كان هه‌واڵه‌كه ده‌گوازنه‌وه. داواتان لێده‌كه‌م بە پشوو درێژییەوە مامه‌ڵه بكه‌ن. په‌لامارێكی تیرۆرستییه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. به‌داخه‌وه شه‌هید و بریندارمان هه‌یه. زۆر نیگه‌رانین. هێشتا ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان دیار نییه. كاره‌كانمان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه. داواتان لێده‌كه‌م چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمی بكه‌ن. ئه‌و ئوتومبێله‌ی له‌ته‌نشت پاسه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، خۆكوژێكی تێدابووه".