كۆشكی ئیسحاق پاشا له پشووی جه‌ژنی قورباندا
- كۆشكی ئیسحاق پاشا له شارۆچكه‌ی دۆغوبایه‌زیدی ئاگری كه یه‌كێكه له شوێنه گه‌شتیارییه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، له‌پشووی جه‌ژنی قورباندا قه‌ره‌باڵخییه‌كی به‌رچاوی پێوه دیاره.
Ağrı
ئاگری - AA
كۆشكی ئیسحاق پاشا له شارۆچكه‌ی دۆغوبایه‌زیدی ئاگری كه یه‌كێكه له شوێنه گه‌شتیارییه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، له‌پشووی جه‌ژنی قورباندا قه‌ره‌باڵخییه‌كی به‌رچاوی پێوه دیاره.
به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشیی كۆشكه‌كه و مێژووه‌كه‌یه‌وه، ساڵانه كۆشكی ئیسحاق پاشا پێشوازی له هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی ده‌كات.
كۆشكه‌كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه دووره و 1900 مه‌تر له‌ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
ساڵانه له جه‌ژنی قورباندا له‌سه‌رتاسه‌ری توركیاوه گه‌شتیار روو ده‌كه‌نه ئه‌و كۆشكه سه‌رنجڕاكێشه.