هونەر و كلتوور

لەماوەی چوار رۆژدا ٢٠٨ هەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار نادر رۆستی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەھۆی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەکی زۆر گەشیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە و لە رێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێمی کوردستان".

Heman Hussein Yaseen Yaseen  | 13.08.2019 - نوێکردنەوە : 15.08.2019
لەماوەی چوار رۆژدا ٢٠٨ هەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

Arbil

ھەولێر - AA

بەھۆی جەژنی قوربانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کە لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم نادر رۆستی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەھۆی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەکی زۆر گەشیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە و لە رێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێمی کوردستان".

نادر رۆستی گوتیشی: "زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوون، بەڵام ئەمە ئامارێکی سەرەتاییە و، ئاماری کۆتای ڕۆژانی کۆتای جەژن رادەگەیەنین، چونکە ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın