لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە، گوندە کۆنەکە سەر لەنوێ دەرکەوتەوە
گوندی کۆنی باشچاڤوش کە بەهۆی دروستکردنی بەنداوی یازجی لە ئاگری کەوتبوویە ژێر ئاو، لەگەڵ کشانەوەی ئاو لە ناوچەکە جارێکی تر دەرکەوتەوە.
Ağrı
ئاگری - AA
گوندی کۆنی باشچاڤوش کە بەهۆی دروستکردنی بەنداوی یازجی لە ئاگری کەوتبوویە ژێر ئاو، لەگەڵ کشانەوەی ئاو لە ناوچەکە جارێکی تر دەرکەوتەوە.
لەئاگری کە پلەکانی گەرما ٣٨ پلەی سیلیزین، ئاستی ئاوی بەنداوی یازجی ٥ مەتر کەمی کرد، ئەمەش بوویە هۆی ئەوەی جاریکی تری گوندی کۆنی باشچاڤوش کە پێشتر کەوتبوویە ژێر ئاوەوە، جارێکی تر دەربکەوێتەوە.
لە ساڵانی پێشوودا تەنیا منارەی مزگەوتی گوندەکە بەدەرەوە بوو، لەئێستادا دانیشتوانی پێشووی گوندەکە جارێکی تر دەچنەوە سەر زێدە کۆنەکەی خۆیان و دەتوانن پرد، خانوو، بنکەی تەندروستی و لەوەرگەی ئاژەڵەکانیان ببینن.
گوندنشینەکان باسی گەرەک و مزگەوت و پردی گوندەکەیان دەکەن بۆ ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن.
دەریاچەی بەنداوەکە شوێنی هێلانەی چەندین جۆر باڵندەیە، بە دیمەنە جوانەکەیەوە سەرنجی هەموولایەک رادەکێشێت.