Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
ئەوە ئاشکرابوو کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن، راپۆرتی کۆتاییهێنان بە راژەی ٢ هەزار و ٣٠٠ کارمەندی ئامادەکردووە کە لەوەزارەتەکەی کاردەکەن.
ئاماژە بەوەدەکرێت، لەچوارچێوەی ئەو بڕینەی لە بوودجەی وەزارەتەکەیدا دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو، رێکس تیلەرسن کۆتایی بە راژەی ٢ هەزار و ٣٠٠ کارمەندی وەزارەتی دەرەوە دەهێنێت.
بەرپرسێکی وەزارەتەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، لەلێدوانێکدا بۆ میدیای ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکردووە کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە ژمارەی ئەو دیپلۆماتانەی لە وەزارەتەکە وەردەگیرێن، روودەدات و هەزاران کارمەندیش کۆتایی بە راژەکانیان دەهێنرێت.
کۆتاییهێنان بە راژەی ئەو ژمارە کارمەندە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نزیکەی ٧٥ هەزار کارمەندی هەیە، دەکاتە دوورخستنەوەی نزیکەی لەسەدا ٣ی کارمەندانی وەزارەتەکە.