تیروپشكی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا راكێشران
تیروپشكی قۆناغی ١٦ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له شاری نیۆنی سویسرا راكێشرا.
Arbil
هه‌ولێر- AA
تیروپشكی قۆناغی ١٦ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له شاری نیۆنی سویسرا راكێشرا.
له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كاندا له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا: بارسێلۆنا-مانچسته‌ر یونایتد، لیڤه‌رپوڵ-پۆرتۆ، تۆتنهام-مانچسته‌ر سیتی، ئه‌یاكس- یوڤێنتوس له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا یاریی ده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی چوون رۆژانی ٩-١٠ی نیسان و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه رۆژانی ١٦-١٧ی نیسان ئه‌نجامده‌درێن.
براوه‌ی یاریی نێوان تۆتنهام-مانچسته‌ر سیتی له نیوه‌ی كۆتاییدا به‌ر براوه‌ی یاریی نێوان ئه‌یاكس- یوڤێنتوس ده‌كه‌وێت و براوه‌ی یاریی نێوان بارسێلۆنا-مانچسته‌ر یونایتد له نیوه‌ی كۆتاییدا به‌ر براوه‌ی یاریی نێوان لیڤه‌رپوڵ-پۆرتۆ ده‌كه‌وێت.