Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی رایگه‌یاند كه ئه‌و وڵاته ئه‌ورووپیانه‌ی به‌شدارن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بیر له پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا ناكه‌نه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌ر له ٧٣ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك عراقچی گوتی: "ئه‌ورووپییه‌كان پێداگیرن له به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بێ رووبه‌ڕوو وه‌ستانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا. بیر له پێشێلكردنی سزاكان ناكه‌نه‌وه".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی به ئاژانسی هه‌واڵیی میهری راگه‌یاندووه به‌ر له جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا له مانگی تشرینی دووه‌م، پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكه‌ن جێگره‌وه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ.