ماكرۆن: "ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سووریا گۆڕاوه"
- سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن: "ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سووریا گۆڕاوه و خۆشحاڵم به‌وه".
Ile-de-France
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سووریا گۆڕاوه و خۆشحاڵن به‌وه.
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی له میانی 73ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ماكرۆن وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ماكرۆن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی 73ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كرد كه له ژمارەیەک بابه‌تدا هاوڕانه‌بوون، به‌ڵام له ژمارەیەکی دیکەدا پێشوه‌چوون هه‌بووه و گوتی: "سه‌باره‌ت به سووریا ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی گۆڕاوه. خۆشحاڵم به‌وه".
ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ ئاگاداره له پێویستی به‌په‌له‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ ئیدلب و له‌گه‌ڵیدا هاوڕابوون له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له سووریادا چاره‌سه‌ر سیاسییه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌باره‌ی چاكسازی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن له سووریا ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی هه‌یه، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بۆچوونیان جیاوازبووه.
ماکرۆن باسی لەوەشکرد کە خوازیارە بە مەبەستی دابەزاندنی ئاستی گرژییەکان لە ناوچەکە، چارەسەرێک بۆ بابەتی ئێران بدۆزرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت ئاراستەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک-ی کرد، ماکرۆن گوتی: "ئاگاداری روونکردنەوەکەی سەرۆک ترەمپ-م سەبارەت بە بەرزیی نرخەکانی نەوت و ئەگەر بێت و رێگەی لۆجیکی تا کۆتایی بگیرێتەبەر و ئێران بتوانێت نەوت بفرۆشێت، پێم وایە ئەوە کارێکی باش دەبێت سەبارەت بە نرخەکانی نەوت".
ئیمانوێل ماکرۆن گومانی لەوە هەبوو کە ترەمپ لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ بۆ سزادانی ئێران بدات و گوتی: "(لەگەڵ ترەمپ) ئەمەمان باسکرد. ئەمریکا ستراتیجییەتێکی هەیە کە داکۆکی لێدەکات. ئەمریکا توانا داراییەکانی ئێران بە مەبەستی گۆڕینی ستراتیجییەت و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، کەم دەکاتەوە. من هاوڕا نییم لەگەڵ ئەم ستراتیجییەتە. دەکرێت بێ ئەوەی گەلەکەی بخرێتە ئازارەوە، فشاری سیاسیی لێبکرێت. بەوشێوەیەش ئەو فشارە سیاسییە تەنها بەسەر رژێمەکەی ئێستادا جێبەجێ دەکرێت".
جەختی لەوەشکردەوە کە بە مەبەستی مانەوەی ئێران لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا، یەکێتیی ئەورووپا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ماوەی چەندین مانگە کاردەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن