Muhammed Nuri Erdoğan
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له كاتێكدا كه كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌رده‌وام بوو، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
ئیبراهیم كاڵن ئاشكرایكرد سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌باره‌ی سووریاوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامده‌دات.
كاڵن له‌باره‌ی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ردۆغان زانیاریی دا و رایگه‌یاند: "بەڕێز سەركۆمارمان لە چوارچێوەى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەسه‌ر ئاستی نێودەوڵەتیی، پلانى هەيە هەفتەى داهاتوو لە جنێڤ وەك هاوسەرۆكى كۆربەندى پەنابەرانى جیهانیی بەشداربێت لە كۆڕبەندەكە".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد كاره‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان درێژه‌یان هه‌یه و رایگه‌یاند: "گەڕانەوەى پەنابەران، بە گوێرەى سێ پێوەر دەبێت كە نەتەوەيەكگرتووەكان دیاریکردووە. گەڕانەوەيان بە شێوەى ئەمنى، ڕەزامەندى و سەربەرزانە دەبێت".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی سەردانى په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئاك پارتی، فەيزوڵڵا كيكلى بۆلاى ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و عه‌لی باباجان دوا و رایگه‌یاند: "سەركۆمارمان ئەركێكى لەو شێوەيەى پێنەسپاردووە. هەوڵێكى خۆيەتى".
سه‌باره‌ت به پرۆژەى F35یش، كاڵن رایگه‌یاند: "لە بابەتى تەكنيكیی و پيشەسازیى بەرگریى دەرچووە، بە تەواوەتى بووەتە بابەتێكى پەيوەست بە سياسەتى ناوخۆی ئەمريكا".
هاوكات گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی خواست له‌سه‌ر ناردنی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ لیبیا، رایگه‌یاند: "لە ئێستادا داواكارییه‌كی لەو شێوەيەمان لەلايەن ليبياوە پێنەگەيشتووە، به‌هيوام ناچارى ئەوەش نابن".