Zehra Melek Çat
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند "توركیا ناچێت لیبیا داگیر بكات، ئه‌و ناچێت به‌جۆرێك بجوڵێته‌وه خاكی كه‌س داگیر بكات".
ئیبراهیم كاڵن له باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كه‌ناڵ ٧ی دایه‌وه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا به ده‌م داواكارییه‌كه‌ی لیبیاوه هاتووه و گوتی: "توركیا ناچێت لیبیا داگیر بكات، ئه‌و ناچێت به‌جۆرێك بجوڵێته‌وه خاكی كه‌س داگیر بكات. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر بوونی رووسیا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن كه دێته سه‌ر توركیا له‌ناوخۆ دێنه ده‌نگ و ده‌ڵێن 'توركیا چ كاری له‌وێیه؟'. له ده‌ره‌وه‌ش عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دیسانه‌وه بهسووكایهتی پێكردنه‌وه ده‌ڵێن 'توركیا ده‌یه‌وێت بۆ داگیركاری بێته‌وه و میراتی عوسمانی ده‌ژێنێته‌وه'. له كاتێكدا شتی وا له ئارادا نییه. خۆ تا ئێستا بسته‌خاكێكی سووریامان داگیرنه‌كردووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاش له سووریا ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان نیشاندا. له كاتێكدا ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بوو بۆسه‌ر خاكی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به گرنگی رۆڵی تونسیش كرد وه‌ك وڵاتێكی هاوسێی لیبیا و هه‌ماهه‌نگی توركیا له‌گه‌ڵ تونس له باره‌ی لیبیا و گوتی:
"تونسییهكانیش له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی لیبیاوه نیگه‌رانن له ئاسایشی سنووره‌كانیان، تێپه‌ڕینی كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یەکی نایاسایی و جموجۆڵی تیرۆر. ئه‌وانیش پشتگیری حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا ده‌كه‌ن له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌و سزایانه‌ی له وانه‌یه ئه‌مریكا بیانخاته سه‌ری و گوتی: "ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زۆر زۆر به‌وه هه‌راسانه، به‌ڵام له كۆنگرێس كه‌شێكی له‌مجۆره له ئارادایه كه 'هه‌ر چۆنێك بێت توركیا سزا بده‌ن'. دوا ره‌شنووسی سزاكان هێشتا نه‌خراوه‌ته به‌رباس، پلان بۆ ئه‌وه داده‌ندرێت له كانوونی دووه‌م یان شوباتدا بخرێته ده‌نگدان. ئه‌و ره‌شنووسه زۆر شتی له خۆ گرتووه هه‌ر له S-400ه‌وه بگره، تاكو ده‌گاته بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هێڵی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی گازی سروستی Türk akımı. باس له‌وه ده‌كرێت كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر S-400 له ره‌شنووسه‌كه‌دا. له كاتێكدا ئێمه پێشنیازمان دابووه ئه‌وان له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایانی ته‌كنیكی كاربكه‌ین، چونكه ئێمه وه‌ك هاوبه‌شێكی F-35 نامانه‌وێت به هیچ جۆرێك زیان به‌و پڕۆژه‌یه بگات. تیمه پسپۆڕه‌كانی ئێمه باسیان له‌وه كردووه كه به‌كارهێنانی سیسته‌می S-400 مه‌ترسی نابێت بۆ سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه. ئه‌و سیسته‌مه ناوی خۆی به‌خۆوه‌یه سیسته‌می به‌رگرییه نه‌وەك هه‌ڕه‌شه دروستكردن بۆسه‌ر وڵاتان. سه‌ربازانی توركیا به‌كاری ده‌هێنن، كه‌ی بمانه‌وێت به‌كاری ده‌هێنین و كه‌ی بمانه‌وێت دایده‌خه‌ین. له‌وێ بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ی توند هه‌یه. دیاره كه ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی به S-400ه‌وه نییه. ئه‌وانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، گورزوهشاندنمان له په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و په‌كه‌كه؛ چالاكییه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و لیبیا، به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی فه‌تۆ نیگه‌ران بوون، هه‌موو ئه‌وانه‌یان كردووه‌ته پاكێجێك له كۆنگرێس. كه سه‌یری ره‌شنووسه‌كه ده‌كه‌ی هه‌موو شتێكی تیادایه".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر پاكێجی سزاكان تێشپبهڕێندرێت كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر ئابووری توركیا و وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه له بواری ئابووری و پیشه‌سازی به‌رگری.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له توركیاش ده‌گیرێن به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له رووسیا گوتی: "سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی هه‌نگاونه‌نان له به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆ و هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنی كۆریدۆری تیرۆر له نزیك سنووره‌كانی توركیا، په‌راوێزخستن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا له چه‌ندین پرسی وه‌ك سووریا، عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، وای كردووه توركیا به‌دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێت. توركیا وه‌ك چۆن ناچاره سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی فراوان بكات، هه‌روها سه‌رچاوه‌كانی پیشه‌سازی به‌رگریش فراوان ده‌كات".