11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، بۆ ئەو پێنج سەربازەی سوپای تورکیا کە لە ئیدلب شەهیدبوون، پرسەنامەیەکی ئاراستەی تورکیا کرد و رایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام پاڵپشتی لە تورکیا دەکات وەک وڵاتێکی هاوپەیمان لە ناتۆ.
لە پرسەنامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراووەتەوە هاتووە "پاڵپشتی لە تورکیا هاوپەیمانمان لە ناتۆ دەکەین و بەردەوام دەبین لەسەر بەرهەڵستیکردنی ئاساییکردنەوەی کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمەکەی بەشار ئەسەد".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو سەربازانەی تورکیا کردووە کە لە ئیدلب شەهیدبوون و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ سەربازە بریندارەکان خواستووە.
دوێنێ دووشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندبوو کە لە ئاکامی تۆبارانکردنی چڕی ئیدلب لەلایەن رژێمەکەی بەشار ئەسەد-ەوە، پێنج سەربازی تورکیا شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.