Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
شرنەخ - AA
سەربازانی تورکیا و عێراق كه له سلۆپی مانۆڕی سه‌ربازییان ئه‌نجامده‌دا، گه‌یشتنه دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل.
هێزه‌كانی سوپای توركیا و سوپای عێراق كه 18ی ئه‌یلول به‌دووریی سێ كیلۆمه‌تر له ده‌روازه‌ی سنووریی خابووره‌وه، به به‌شداریی فه‌یله‌قی حه‌وتی سوپای توركیا مانۆرێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكردبوو، له بنكه‌ی سه‌ربازیی لیوای 172ی زرێپۆشه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به ئوتومبێلی زرێپۆش به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور به‌ڕێكه‌وتن.
سەربازانی هەردوو وڵات بە ئۆتۆمبیلە زرێپۆشە سەربازییەکان، بەرەو دەروازەی سنووریی خابوور بەڕێکەوتن.
سەربازەکان بە ئاڵای تورکیا و عێراقەوە سەرەتا هاتنە دەروازەی سنووریی خابوور، دوای ماوەیەکیش چوونە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل. ئەوەش بینرا کە سەربازە عێراقییەکان خۆشییان دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی پێشهاتەکانەوە، دەروازە سنوورییەکە هەر لەبەیانی زووەوە بە شێویەکی کاتی بەرووی هاتوچۆدا داخراوە و بە هۆیەوە ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو عێراقەوە چاوەڕوانن.