توركيا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "سیستمێکی دیکەی پاتریۆت لە ئادانا جێگیر دەکرێت"

Utku Şimşek, Yusuf Soykan Bal  | 18.03.2026 - نوێکردنەوە : 18.03.2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "سیستمێکی دیکەی پاتریۆت لە ئادانا جێگیر دەکرێت"

Adana

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکارانەی لەسەر ئاستی نیشتمانیی گیراونەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی کایەی ئاسمانیی و هاووڵاتیانمان، سیستمێکی دیکەی پاتریۆت کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە ڕامشتاین/ئەڵمانیا ڕاسپێردراوە، لە ئادانا جێگیر دەکرێت".

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکەئاکتورک بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

ئاکتورک باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سوپای توركیا له‌ پلەیەکی بەرزی دیسپلین و به‌ ئیراده‌وه‌ بەردەوامه‌ لە چالاکییە ئۆپەراسیۆنییەکانی و، ڕایگه‌یاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا، لە ماوەی هەفتەیەکدا شه‌ش تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە. کارەکانی دۆزینه‌وه‌ و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، هەروەها ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامە. تێکڕای درێژیی ئەو تونێلانەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن لە سووریا لەناوبراون، گەیشتووەتە ٧٦٧ کیلۆمەتر".

هه‌روه‌ها ئاکتورک ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد سنوورەکان بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بە سیستمێکی ئەمنی چیندار پارێزراون کە سەرەڕای سه‌ختی کەشوهەوا و زەوی بەبێ پچڕان بەردەوامە و، گوتی: "لە ماوەی هەفتەیه‌كدا ١٣٩ کەس کە شه‌شیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی بوون، لەکاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوورەکانمان بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیرکراون. هەروەها هه‌زار و ٤١٧ کەسیش پێش به‌زاندنی سنوور دەستگیرکراون. کۆی ئەو کەسانەی ئەمساڵ ڕێگرییان لێکراوە سنوور ببه‌زێنن ١٥ هەزار و ٩٧٩ کەسن".

ڕاشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکارانەی لەسەر ئاستی نیشتمانیی گیراونەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی کایەی ئاسمانیی و هاووڵاتیانمان، سیستمێکی دیکەی پاتریۆت کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە ڕامشتاین/ئەڵمانیا ڕاسپێردراوە، لە ئادانا جێگیر دەکرێت".

په‌یوه‌ست به‌ پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاكتورك ڕایگه‌یاند: "ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەستی غەززە و گوشارەکانی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا، لەم مانگی ڕەمەزانەدا ڕێگریی لە مافی پەرستنی موسڵمانان کردووە. ئێمە پشتیوانیی خۆمان بۆ سەروەریی لوبنان دووپات دەکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتیی خۆیان لە بەرامبەر پاراستنی گەلی فەلەستین جێبەجێ بکات. هیوادارین ئەو ململانێیانەی دەبنە هۆی کوژرانی مەدەنیی بێتاوان و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە کۆتاییان پێبێت. جەخت لە گرنگی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکەینەوە کە پەککەوتنی، کاریگەریی نەرێنیی توندی لەسەر ئابووریی جیهان و دابینکردنی وزە دروست کردووە".

هاكات سه‌باره‌ت به‌ گەرووی هورمز، ئاكتورك ڕایگه‌یاند: "تورکیا لە ڕوانگەی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەیییەوە پەرەسەندنەکان هەڵدەسەنگێنێت و، جارێکی دیکە بانگەوازەکەی بۆ گشت لایەنەکان بۆ دانبەخۆداگرتن و كاركردن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın