پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ١٨ی ئادار و سەرکەوتنی دەریایی چاناككالە
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان: "چاناككالە تەنیا گوزارشت لە جەنگێک نییە، بەڵکو داستانێکی بێوێنەیە کە تیایدا باوەڕ، فیداکاریی، خۆشەویستیی نیشتمان و هۆشیاریی نەتەوەبوون بە هەموو جیهان ڕاگەیاندرا".
Ankara
ئهنقهره - AA
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان ڕایگهیاند: "چاناككالە تەنیا گوزارشت لە جەنگێک نییە، بەڵکو داستانێکی بێوێنەیە کە تیایدا باوەڕ، فیداکاریی، خۆشەویستیی نیشتمان و هۆشیاریی نەتەوەبوون بە هەموو جیهان ڕاگەیاندرا".
لە پەیامێكیدا کە بەبۆنەی ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ١٨ی ئادار و ١١١هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی دەریایی چاناككالە بڵاوی کردەوە، سهركۆمار ئهردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵیادی سەرکەوتنی چاناككالە کە یەکێکە لە شکۆدارترین داستانەکانی نەتەوە، بە شانازی و جۆش و خرۆشێکی گەورەوە یاد دەکرێتەوە.
سهركۆمار ئهردۆغان بە ڕەحمەت، پێزانین و سوپاسگوزارییەوە یادی ئەو قارەمانانەی کردەوە کە وایان کرد چاناككالە بە نەبەردی بمێنێتەوە و، ڕایگهیاند: "چاناككالە تەنیا گوزارشت لە جەنگێک نییە، بەڵکو داستانێکی بێوێنەیە کە تیایدا باوەڕ، فیداکاریی، خۆشەویستیی نیشتمان و هۆشیاریی نەتەوەبوون بە هەموو جیهان ڕاگەیاندرا".
سهركۆمار ئهردۆغان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئەو قارەمانانەی لە هەموو لایەکی ئانادۆڵوەوە هاتن و له پێناو بەرگریی کردن لە خاکی نیشتمان بەرەو بەرەکانی جەنگ چوون، بە ژن و پیاو، گەنج و پیرەوە وەک نەتەوەیەک بە گیانیان بە یەک دڵ خاکی نیشتمانیان پاراست، ڕایگهیاند: "ئەو قارەمانییەی لە چاناككالە نیشان درا، یەکێکە لە بەهێزترین سیمبوولەکانی برایەتیی، هاودهنگیی و چارەنووسی هاوبەشی نەتەوەکەمان. ئێمەش ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەرەو ئامانجەکانی سەدەی تورکیا هەنگاو دەنێین، بە هەمان ڕۆح و پێداگرییهوه هێز لەو میراتە پیرۆزە وەردەگرین کە باوباپیرانمان بۆیان جێهێشتووین".
گوتیشی: "ڕۆحی چاناككالە وەک گەورەترین سەرچاوەی ئیلهاممان بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە ئاڕاستەی یەکڕیزیی و پێکەوەیی نەتەوەکەمان بکرێت، بەردەوام دەبێت. له پێناو گواستنەوەی ئەم نیشتمانە ئازیزەی کە ئەمانەتی شەهیدانمانە بۆ داهاتوویەکی بەهێزتر، ئاوەدانتر و ئارامتر، بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
