Ali Makram Ghareeb
27 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
کەرکووک-AA
دوای زیادبوونی هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، سوپای عێراق بریاری داوە هێزی پشتیوانی بۆ کەرکووک دابین بکات.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلهلایهن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق، قاسم محەمەدی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکانی شارەکە کۆبووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سوپای عێراق بەمەبەستی رێگرییكردن لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کەرکووک بڕیاری داوە هێزی پشتیوانی بۆ گوندەوارەکان دابین بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوەش کراوە بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کە لە هەندێک ناوچەی باشووری کەرکووک له ئەرکدان، سوپا جێگیر دەکەن و ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتی پێویستدا دەتوانن پاڵپشتییەکە زیاتر بکەن.
زانیاری لەسەر ژمارەی هێزی پشتیوانییەکە بڵاونهكراوهتهوه و جەخت لەوە کراوەتەوە بۆ رێگرتن لە رووداوە تیرۆریستییەکان کە لە ماوەکانی رابردوو لە کەرکووک زیادی کردووە، رێكاری پێویست دهگرنهبهر.