Ali Makram Ghareeb
27 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
کەرکووک-AA
هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش لە ناوەندی شارەکە و گوندەوارەکانی بۆ یەکەم جار دەستی بە بەکارهێنانی درۆن کردووە.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەمیر نوری لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنیری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد، پۆلیسی کەرکووک بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و بۆ چاودێریکردن لە ئاسمانەوە دەستی بە بەکارهێنانی درۆن کردووە.
ئەمیر نوری، جەختی لەوە کردەوە، ئەم رێکارە بە تایبەتی بۆ رێگرییكردن، لە هێرشە تیرۆریستییەکان سوودی دەبێت و ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەکەمدا چوار درۆن بەکاردەهینن و لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەكه بۆ ١٢ درۆن بەرزدەکەنەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، جەختی لەوە کردەوە، ئەو درۆنانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دابینکراون رۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گوندەوارەکانی باشووری شارەکە دەبێت و گوتی: "درۆنەکان لانیکەم دەتوانن هەشت کاتژمێر بە بەردەوامی بفڕن. ئەو درۆنانە کە سیستمی بینینی شەوانەی بۆ دانراوە زۆر سوودی دەبێت".