Sarp Özer
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند: "بە دروشمی کات کاتی تورکیایە بەڕێدەکەوین. ئامانجمان ئەوەیە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێژەیەکی زۆر لەسەرووی لەسەدا ٥٠وە بەرینەوە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی راگەیاندنی بەیاننامەی ھەڵبژاردنی پارتەکەیدا گوتی: "پشتیوان بەخوا لە ھەردوو ھەڵبژاردنەکەدا بە روو سووری دەردەچین".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "لە قۆناغی نوێدا سەرجەم توانا و ھێزمان لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێرکردندا، قەتیس دەکەین".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، راشیگەیاند "بەپێی پێوەری پەرەپێدانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتەکەمان بەرزکردووەتەوە بۆ ئاستی باڵای پەرەپێدانی مرۆیی و دەیگەیەنینە بەرزترین ئاست لەو بوارەدا".
ھەروەھا ئەردۆغان گوتی: "وڵاتەکەمان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، زانیاریی و گەیاندن، وزە، پیشەسازیی سەربازیی، گواستنەوە، لۆجستیی و بازرگانییدا لەرێگەی بەرھەمی خۆماڵی و نیشتمانییەوە دەکەینە وڵاتێک کە ببێتە ناوەندی راکێشان".