Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
نیویۆرك - AA
له نیویۆرك خۆپیشاندان بۆ پڕۆتێستۆكردنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و داگیركاریی خاكی فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و توندوتیژییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه به‌ڕێوه‌چوو.
گرووپێك خۆپیشانده‌ر له فه‌ڵه‌ستینی و عه‌ره‌ب له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و داگیركاریی خاكی فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و توندوتیژییه‌كانی سوپای ئیسرائیلیان له غه‌ززه پڕۆتێستۆكرد كه ته‌نها دوێنێ زیاتر له 50 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدكراوه.
خۆپیشانده‌ران دروشمه‌كانی "فه‌ڵه‌ستین له داگیركه‌ری نه‌ژادپه‌رست رزگاربكه‌ن"، "قودس پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستینه" و "رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن"یان به‌رزكرده‌وه و كاردانه‌وه‌یان دژی ئیسرائیل نیشاندا.