Murat Özgür Güvendik
01 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كرد.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكردووه كه له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاندووه: "جگه له پرسه‌كان كه له رۆژه‌ڤی ناتۆدا بوون، له هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی قه‌ره‌باغی سه‌روو، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، لیبیا و ده‌ستوه‌ردانی ناشه‌رعی له كه‌شتییه‌كه‌مان، جه‌ختمان له بۆچوونه‌كانمان كرده‌وه".