Tuğrul Çam,Ömer Faruk Yıldız,Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ره‌شكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بوونی هه‌یه، رایگه‌یاند "ئێمه سه‌باره‌ت به تاڵانکردن یان مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه یاخود له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌وه، زۆر هه‌ستیارین. به دڵنیاییه‌وه رێگه به شتی له‌وجۆره ناده‌ین. هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه شتێكی له‌وجۆره‌یان نه‌كردووه و نایكه‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری قوبرسی باكوور، قودره‌ت ئۆزهرسای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێك سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وێرانكارییه‌كی جددیی له عه‌فرین رووینه‌داوه، هاوشێوه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ره‌ققه و مووسڵ بۆردومانكردن نه‌بووه و ئۆپه‌راسیۆنێك به وریایی و وردیی به‌ڕێوه‌براوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد به مه‌به‌ستی زیان نەگەیاندن به هاووڵاتییانی مەدەنی به وریاییه‌وه مامه‌ڵه كراوه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دانیشتوانی عه‌فرین دڵخۆشن به بوونی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌وێ.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه بۆچی نه‌ك ته‌نها ئه‌مریكا به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش نیگه‌رانن له‌م دۆخه و رایگه‌یاند
"لۆبی په‌كه‌كه له وڵاتانی ئه‌ورووپایه و سیاسییگهل هه‌ن كه پشتیوانیی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. له‌ژێر فشاری ئه‌مانه‌دا ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستان هه‌ست ده‌كه‌ن ناچارن روونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و بێینه سه‌ر باسی ئه‌مریكا، بۆچی ئه‌مریكا له‌مه نیگه‌رانه، چونكه ئه‌مریكا و یه‌په‌گه تێكه‌ڵی یه‌كترن. پشتیوانیی پێشكه‌شی یه‌په‌گه ده‌كات و به هیوای ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه هاوكاریی بكات. ئه‌گه‌ر بێت و به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستیی هێنده له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه تێكه‌ڵ ببیت، دواتر ده‌بیته دیلی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه. ئێستا رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات. رووسه‌كان شتی هاوشێوه‌ی 'ئێوه له عه‌فرین پشتگری ئێمه‌تان نه‌كرد و ته‌نها جێتان هێشتین و ئێمه‌تان فرۆشت و له‌به‌رئه‌مه له‌گه‌ڵ تۆ نابم' ده‌ڵێن. له‌و ره‌وشه‌دا وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا هه‌ست به بێچاره‌یی ده‌كات و ناچار ده‌بێت لێدوان به جۆرێك بدات كه پشتگیری ئه‌وان بكات. ئه‌و ره‌وشه‌ی یه‌كێك له كاراكته‌ره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و ئه‌و وڵاته‌ی تا ئه‌مڕۆ خۆی به پێشه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌نێت تێی كه‌وتووه مایه‌ی خه‌مبارییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری دایه ئه‌مریكا، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا گوێی پێ نه‌دا و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه توركیا گرنگی به‌وه نادات چ وڵاتێك هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر خۆی نه‌هێشتووه و تیرۆریستانی له‌نێو بردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش کە باس له تاڵانكاری ده‌كه‌ن له عه‌فرین، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: " هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه هێزه ئه‌منییه‌كانمان كاری له‌وجۆره‌یان نه‌كردووه و ناشی كه‌ن. په‌نابردنی سوپای سووریای ئازادیش بۆ ئه‌م كاره شتێكی چاوه‌ڕوانكراو نییه چونكه ئه‌وان ده‌ناسین. هه‌روه‌ها رێگه به كه‌سیش ناده‌ین كاری له‌مجۆره بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌ك یان داواكارییه‌ك هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه به وردی به‌دوای داچین و لێی ده‌كۆڵینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌ر له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه پڕوپاگه‌نده به مه‌به‌ستی ناشرین نیشاندانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كراوه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ده‌نگۆكانی كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی دووربوون له راستی.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئێستاش پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه گوایه ده‌ست كراوه به تاڵانكاری به‌ڵام توركیا رێگه به‌وه نادات.