Ömer Koparan
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، له‌چوارچێوه‌ی لقی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا عه‌فرینیان كۆنترۆڵ كرد، ئه‌و تونێلانه ئاشكرابوون كه تیرۆریستان له‌نێو گرده‌كاندا دروستیان كردوون.
تونێله‌كان له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه وێنه‌یان گیراوه و له‌و گردانه‌ی كه به‌سه‌ر عه‌فریندا ده‌ڕوانێت له ئه‌نجامی كێوماڵكردنهكانی سوپای سووریای ئازاد دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌و شوێنه‌ی كه تونێله‌كانی لێیه، ناوه‌ندی شاره‌كه به ئاسانی ده‌بینرێت.
ده‌روازه‌ی تونێله‌كان به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی گڵی نێو تونێله‌كان، به ئاسانی بارهه‌ڵگره‌كانی پێوهدهچێت.
له‌دوای ده‌روازه‌كانه‌وه تونێله‌كان شێوه‌ی بازنه‌ییان هه‌یه. تیره‌ی تونێله‌كان نزیكه‌ی دوو مه‌تر ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤ پێكه‌وه ده‌توانن پێیدا رێبكه‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه بەراییهكاندا ده‌ركه‌وتووه كه درێژیی تونێله‌كان له دهروازهكانیانهوه نزیكه‌ی ٤٠٠ مه‌تره.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له تونێله‌كاندا ئه‌و ئۆتۆمبیله بیناسازییە پێشكه‌وتووانه دۆزرایه‌وه كه تیرۆریسته هه‌ڵاتووه‌كان به‌كاریان هێناوه.
فه‌یله‌قی حه‌مزه و هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای سووریای ئازاد كه تونێله‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامن له كێوماڵكردنی چیاكان.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی حه‌مزه، سه‌یف ئه‌بوبه‌كر له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و تونێلانه‌ی كه تیرۆریستان به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی هه‌ڵیانكه‌ندووه، ئامانج لێی ئه‌وه بووه كه زنجیره گرده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی عه‌فرین پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان ته‌واونه‌كردووه و هه‌ڵاتوون.
سه‌یف ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌كرد تونێله‌كان به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له هێرشه ئاسمانییه‌كان هه‌ڵكه‌نراون و هێنده گه‌وره‌ن كه ده‌توانرێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان تیادا بشاردرێته‌وه.