Mazın Asad
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی ئەلباب و گوندەکانی دەوروبەری، بۆ گواستنەوەی پێداویستییەکانی، تۆڕەکانی ئاو وەک تونێل بەکار دەھێنێت.
چەکدارانی داعش لە دەوروبەری ئەلباب بێ ئەوەی شەڕ لەگەڵ پەکەکە/یەپەدە بکەن، لە ناوچەکە تەنھا شەڕ لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن. داعش لە ئەلباب و دەوروبەری تونێل ھەڵدەکەنێت و سەدان بۆمبی چێنراو دژی خەڵکی سڤیل جێگیر دەکات.
-داعش تۆڕەکانی ئاوی بۆ تونێل گۆڕیوە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، یەکەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی ئەلباب دژی داعش بەڕێوە دەبن و ھەروەھا ئەرکی گەیاندنی ھاووڵاتیانی سڤیل بۆ ناوچە ئارامەکان دەگرنە ئەستۆ کە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە ھەڵدێن.
ھاووڵاتییەکی سووری بەناوی خەلدون ئەلسەمادی کە لە گوندی تەدیف-ی باشووری رۆژھەڵاتی ئەلباب بەھۆی فشارەکانی داعشەوە ھەڵاتووە، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند داعش تۆڕەکانی ئاوی نێوان گوندی تەدیف و کاباسین لە ناوچەی ئەلباب فراوان دەکات و وەک تونێل بەکاریان دەھێنێت.
ئەلسەمادی گوتیشی: "لەم ماوانەی دواییدا داعش بە بەکارھێنانی تۆڕەکانی ئاو لە نێوان تەدیف و ئەلباب، ھەوڵی خۆپاراستن لە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان و تورکیا دەدات. داعش ئەو تۆڕانەی ئاو کە بۆ نەخۆشخانەی وەتەن لە ئەلباب دەچێت، بەکار دەھێنێت و بەو رێیەوە لە ناوچەکە پێداویستییەکانی خۆی دەگوازێتەوە و ناھێڵێت ئۆپۆزسیۆن نزیکی شارۆچکەکە ببێتەوە".
ئەلسەمادی روونیشی کردەوە کە چەکدارانی داعش بە رێگە تۆڕەکانی ئاوەوە ھاوکاری ئاڵوگۆڕ دەکەن و زیاتر گوتیشی: "بە فراوانکردنی تونێلەکان چەکدارانی داعش ھاوکاری یەکتر لە تەدیف و کاباسین دەکەن. داعش بە ئاسایی لە تونێلەکان جموجۆڵ دەکات و لە ھەندێک شوێنی تونێلەکانیش سیستەمی ھەوا گۆڕکێی دروستکردووە".