Yıldız Nevin Gündoğmuş
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد نه‌ورۆز كه له جوگرافیایه‌كی به‌رین له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه تا وڵاتانی به‌لقان به‌جۆشه‌وه پیرۆزدهكرێت، جه‌ژنی ده‌ستپێكێكی نوێ، هیوا و برایه‌تیی و هاوپشتییه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی نه‌ورۆزه‌وه له ٢١ی ئازاردا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه "نه‌ورۆز كه له جوگرافیایه‌كی به‌رین له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه تا وڵاتانی به‌لقان به‌جۆشه‌وه پیرۆزدهكرێت، جه‌ژنی ده‌ستپێكێكی نوێ، هیوا و برایه‌تیی و هاوپشتییه".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، پیرۆزكردنی نه‌ورۆز "كه خۆر ده‌چێته بورجی كاوڕهوه و رۆژێكی نوێیه" به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هایانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات ئێجگار گرنگه و رایگه‌یاندووه:
"هیوادارم نه‌ورۆز كه مژده‌ده‌ری به‌هاره ببێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی برایه‌تییمان و هاوپشتییمان. له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه ده‌ویسترێت برایه‌تیی هه‌زار ساڵه‌مان بكرێته قوربانی شه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ردوونی، باوه‌ڕم وایه تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ مانای نه‌ورۆزدا به ئاشتی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆز ده‌كه‌ن. ئومێده‌وارم نه‌ورۆز كه جه‌ژنی به‌هار، پیت و به‌ره‌كه‌ته، ببێته مایه‌ی خێر بۆ گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانمان له سه‌رانسه‌ری جیهان".