Çiğdem Alyanak,Hemın Othman Mohammed
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا باسیان له ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی فورات كردووه له سووریا و هه‌فته‌ی داهاتووش شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
دوێنێ ئه‌ردۆغان له كۆشكی وەحدەددین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆن و رۆژنامه‌كان، ژمارەیەک نووسه‌ر و ئاكادیمیست كۆبووه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چه‌ند رۆژی رابردوودا دیدار و كۆبوونه‌وه هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكادا؟ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێك دێت، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌دا باس له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌كرێت؟ ئایا جارێكی دیكه باس له بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام ده‌كرێت؟ ئه‌ردۆغان گوتی: ''ئێستا وه‌زیری به‌رگریمان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه گفتوگۆی كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت. له كۆتایی گفتۆگۆكهدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێك ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و لێره له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیاندا گفتوگۆ ده‌كه‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا گه‌ر پێویست بكات به‌ڕێز بۆڵتن و كاك ئیبراهیم گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌ر پێویستیش بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی پێشهاته‌كه. به‌و گفتوگۆیانه‌ش ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ین''.