Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
کۆنیا
له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه، تیمه‌کانی پۆلیس هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌یی سێیه‌می ئاسمانیی له قۆنیا و فه‌رمانده‌ی چالاکییه‌کان له فه‌رمانده‌ییه‌که لیوا موسته‌فا ئه‌رتورک و شه‌ش که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیرکرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی پۆلیس بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی سێیه‌می ئاسمانیی له قۆنیا به‌رده‌وامه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانده‌ی چالاکییه‌کان له فه‌رمانده‌ییه‌که لیوا موسته‌فا ئه‌رتورک و شه‌ش که‌سی دیکه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
ئه‌وه‌ش زانراوه که تا ئێستا هیچ پێکدادانێک نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌که‌دا به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای تورکیا کۆبوونه‌وه و پشتیوانی‌یان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که ده‌ربڕی.