Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "چه‌ته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی شكستیان هێناوه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كوده‌تایه به شكست كۆتایی هات. با گه‌له‌كه‌مان ئاسووده‌بن. ئیدی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه".
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته، یڵدرم له گوتارێكدا كه به سوپاسی گه‌لی تورك ده‌ستی پێكرد كه‌وا قاره‌مانانه دژ به كوده‌تای 15ی تهمووز وه‌ستانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێداگریی گه‌ل، لێهاتوویی سه‌رفه‌رماندار و سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئیراده‌ی حكوومه‌ت شكستیان به‌و ههوڵەی كودهتاچییەكان هێنا.
گوتیشی: "چه‌ته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی شكستیان هێناوه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كوده‌تایه به شكست كۆتایی هات. با گه‌له‌كه‌مان ئاسووده‌بن. ئیدی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه".
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه ئیدی هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان و گوتی: "نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر توركیا، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا له‌به‌ر داهاتووی دیموكراسیی له جیهاندا، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه كه زۆر گرنگه رۆژانه پاش ته‌واوبوونی كار له هه‌موو شوێنێكدا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی كزڵای ئه‌نقه‌ره و ته‌قسیمی ئیستانبوڵ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه دیموكراسیهكانمان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، داوای له هاووڵاتیان كرد ئارام بن و خۆیان به‌دوور بگرن له كاردانه‌وه‌ی توند.
هاوكات یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه چه‌كداره‌كان هیوای داهاتوو و جێ متمانه‌ی وڵاتن و گوتی: "پێویسته هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌ڵوێستێكدا نه‌بن كه زیان به ناسنامه‌ی دامه‌زراوه‌یی بگه‌یه‌نێن".
گوتیشی: "با ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له هێزه چه‌كداره‌كاندا كه نیشتیمان، گه‌ل و ئاڵای وڵاتیان خۆشده‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی تیرۆریستی هاوته‌ریب تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین كه خۆیان له به‌رگی سه‌ربازاندا شاردوه‌ته‌وه. ئه‌وانه سه‌رباز نین، به‌ڵكو دڕنده‌ن كه بێ به‌زه‌ییانه تانك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا لێده‌خوڕن، چاوپۆشی له كوشتنی هاووڵاتیاندا ناكەن. ئەوانە هه‌موو سزایه‌كی ره‌وای خۆیان وه‌رده‌گرن".