Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Abdullah Shukur
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئیدلب - AA
لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوەندێکی بازاڕ لە نێو سنوورەکانی "ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب"، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم چوار هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و زیاتر لە ٤٠ی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی خۆجێیەوە وەرگیراون، هێزەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران، ھێرشی ئاسمانی و وشکانیان بۆ سەر شارۆچکەکانی خان شەیخون و مارەت نومان و گوندەکانی ئەلحەبیت و عەبیدین سەر بە ئیدلب و ھاوکات شارۆچکەکانی لاتامینە و کەفەرزیتای سەر بە پارێزگای حەما ئەنجامداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانییەوە وەرگیراون، لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بازاڕێک لە شارۆچکەی مارەت نومان، لانی کەم چوار هاووڵاتی گیانی لەدەستداو و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکە برنیداربوون.
کارەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن بەردەوامە و نیگەرانی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیان دەکرێت.
بەم پێیەش لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ هاووڵاتیی سڤیل کوژران.