Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگەیاند کە هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه.
عه‌باس موسه‌وی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له میدیای ئێران‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام دابێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كان له‌ڕێی نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و گوتی: "له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام نه‌دراوه".
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان، یوسف بن عه‌له‌وی سه‌ردانی تارانی كردووه به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له نێوان ئێران-ئه‌مریكادا.
بن عه‌له‌وی له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری Mecelle كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه رایگه‌یاندبوو "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سێیه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووی له زیادبوون كردووه".
لە لایەکی دیکەوە جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، خالید جاروڵڵا رایگەیاندبوو کە بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە زیادبوونی گرژی لە ناوچەکەدا، دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووە.
ھاوکات راگەیەندرابوو، عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی شاند بۆ ئێران و ئەمریکا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، کەیوان خوسرەوی رایگەیاندبوو کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی بیانی بە نوێنەرایەتی ئەمریکا سەردانی ئێران-یان کردووە و گوتی: "بەشێکی ئەم سەردانانە لە لایەن راگەیاندنەکان ئاشکرا کراوە و بەشێکیشی بەنھێنی ماوەتەوە".