Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2017
سیئۆل - AA
كۆریای باشوور رایگەیاند کە كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كیی دیكه‌ی ئه‌نجامداوە.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور، كاتژمێر 9:40 خولهك به كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له بنكه‌ی سه‌ربازیی بانگیۆن له نزیك بیۆنگ یانگی پایته‌خت، كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كیی ئه‌نجامداوه.
مووشه‌كه‌كه دوای بڕینی 930 كیلۆمه‌تر كه‌وته ده‌ریای ژاپۆنه‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا گوته‌بێژی حكوومه‌تی ژاپۆن، یۆشیهیده سوگا له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كه ماوه‌ی 40 خولهك فڕیوه و كه‌وتووته ناو ده‌ریای ژاپۆنه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاردانه‌وه‌ی دژی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه نیشان دا و له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی:
"ئه‌م پیاوانه له ژیانیاندا كارێكی باشتر نییه له‌م كارانه ئه‌نجامی بده‌ن؟ سه‌خته باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه كۆریای باشوور و ژاپۆن له‌وه زیاتر خۆیانپێڕادهگێرێت. ره‌نگه چین سزایه‌كی سه‌خت بخاته سه‌ری و كۆتایی به‌م دۆخه بێ واتایه بهێنێت".
له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور له كۆشكی سپی تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، ستراتیجەیی ئارامگرتن سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئارامگریمان كۆتایی هاتووه.