Mazın Asad
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تیریزا مەی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، لە پەیوەندییەکەدا بێجگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەبارەی کۆنفڕانسی قوبرس کرا.
ئەردۆغان و مەی جەختیان لەسەر گرنگی ھەڵگیرانی بەربەستەکان لەبەردەم دانوستانەکانی قورس و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی دادپەروەرانە و یەکجارەکی بۆ ئەو پرسە کردەوە.
ھاوکات ھەردوو سەرکردە پێداگریی خۆیان بۆ بەرەوەپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە تایبەتی لە پەیوەندییە ئابوورییەکان و پیشەسازی بەرگری دووپات کردەوە و راشیانگەیاند لە بەرەنگاربوونەوەی ھەموو جۆرە تیرۆرێک، کاری ھاوبەشی نێوانیان پتەوتر دەکەن.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و مەی رایانگەیاند کە لە لوتکەی جی ٢٠ لە شاری ھامبورگ دیدارێک ئەنجام دەدەن.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تیریزا مەی لە پەیوەندییەکەدا ئیدانەی کوژرانی جێگرانی سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە شارۆچکەکان لە لە لایەن پەکەکەوە کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەردۆغان کرد.