Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیو جیه یی كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، هۆشداری دا له‌وه‌ی كه هه‌ڵكشانی بارگرژی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی خولی مانگی ته‌مووزی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له یەکی ته‌مووزه‌وه له لایه‌ن چینه‌وه، باڵیۆز لیو جیه یی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
لیو جیه یی باسی له‌وه كرد كه زیاتر هه‌ڵكشانی ئه‌و بارگرژییه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا هه‌یه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كێشه‌كه له كۆنترۆڵ دهرچێتن و ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری لێبكه‌وێته‌وه.
لیو جیه یی باسی له‌وه كرد كه چین داواكاری هه‌یه له‌باره‌ی داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چەکی ئه‌تۆمی، به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و سه‌قامگیری له نیمچهدوورگهكهدا و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ دیالۆگ چاوه‌ڕوان بكه‌ن.