Ömer Aydın,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، داوای له سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كرد پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پێیگه‌یشتوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئه‌لیزێوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه، كه تیایدا بابه‌ته‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌و رێككه‌وتنه ئهتۆمییهیان تاوتوێ كردووه كه 2015 له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامدرا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، باسی له پێداگری فه‌ڕه‌نسا كرد له‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه و، گرنگیی پابه‌ندبوونی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر كردووه له‌باره‌ی بهڵێنهكانیانهوه.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دیالۆگێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران دروستبكرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی بالیستی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوكات ماكرۆن زانیاری‌دا به تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ی كۆریای باكوور كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین له 8-10ی كانوونی دووه‌مدا گفتوگۆی له‌باره‌وه كردبوو.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆریای باشوور و كۆریای باكوور له رۆژانی رابردوودا به پێشهاتی ئه‌رێنی وه‌سفكرد و، به‌پێویستی زانی درێژه به سیاسه‌تی پێداگریانهی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بدرێت له‌پێناو داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی.