Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی رەخنەی لە هاتنی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتینی و وڵاتانی ئەفریقا گرت و رایگەیاند: "لە وڵاتانی قێزەونڕا دێن".
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەمریکا دەنگی داوەتەوە، دوێنێ ترەمپ لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی لەبارەی کۆچبەرانەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوە قسەی ناخۆشی بە کۆچبەرانی ژمارەیەک وڵات گوتووە.
سیناتۆری کارۆلینای باشوور لە پارتی کۆماری لیندسەی گراهام و سیناتۆری ئیلینۆی پارتی دیموکرات دیک دوربین کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، ئاماژەیان بەوە داوە کە ترەمپ گوتوویەتی: "جا بۆچی داوا بکەین ئەو کەسانە لەو وڵاتە قێزەونانەڕا بێن. دەبێت کۆچبەری زیاتر لە نەرویج وەربگرین".
لە هەمان کۆبوونەوەدا ترەمپ دیسانەوە هەڵگرتنی کارتی سەوز (گرین کارت) و کۆتایی هێنان بە کۆچکردنی زنجیرەیی بۆ ئەمریکا خسۆتەوە بەرباس.
ترەمپ هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی چەندین هەنگاوی ناوە بەرامبەر ئەو کۆچبەرانەی روودەکەنە ئەمریکا و ژمارەیەک بڕیاری واژووکردووە کە بوونەتە هۆی هەڵگرتنی رەخساندنی دەرفەت و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەردەمانی پێش ئەودا.