جيهان

نمایشی سەربازیی هێزە چەكدارەكانی ئێران

- سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "بۆ چەندین سەدە گەلانی ناوچەكە پێكەوە ژیاون و كێشەیان نەبووە. وەك برا ژیاون و پابەندی مافی دراوسێیەتی بوون. ئەگەر ئەمڕۆ كێشەیەك هەیە، هۆكارەكەی داگیركاریی ئەمریكا و ئیسرائیلە".

Muhammet Kurşun, Mohammed Baqi Hussein  | 18.04.2019 - نوێکردنەوە : 18.04.2019
نمایشی سەربازیی هێزە چەكدارەكانی ئێران

Tahran

تاران - AA

بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی سوپاوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا نمایشی سەربازییان ئەنجامدا.

بەبۆنەی 18ی نیسان رۆژی نەتەوەیی سوپاوە، بەئامادەبوونی سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە، لەبەردەم مەزاری سەركردەی شۆڕشی 1979ی ئێران خومەینی لە تارانی پایتەخت، رێوڕەسمێكی سەربازی بەڕێوەچوو.

حەسەن روحانی لێرەدا وتارێكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەمریكا و ئیسرائیل هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەكە و گوتی: "چەندین سەدە گەلانی ناوچەكە پێكەوە ژیاون و كێشەیان نەبووە. وەك برا ژیاون و پابەندی مافی دراوسێیەتی بوون. ئەگەر ئەمڕۆ كێشەیەك هەیە، هۆكارەكەی داگیركاریی ئەمریكا و ئیسرائیلە".

ئەو رایگەیاند كە ئەمریكا دژی بەهێزبوونی وڵاتانی ناوچەكەیە و گوتی: "ئەمریكا ئەو هێزانەی خۆشناوێت كە خۆیان رادەستی ناكەن و سەر بۆ شكۆی دانانەوێنن. وەرن با پێكەوە ناوچەكەمان لە داگیركاران پاكبكەینەوە".

لە پاڵ تارانی پایتەخت لە شارەكانی دیكەی ئێران و ناوچەی كەنداویش رێوڕەسمی سەربازی بەرێوەچوو.

هەشتی نیسان سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە و لەبەرامبەریشدا ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ناوی فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا (CENTCOM)ی خستە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın