Mazın Asad
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
مەدرید - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ کە لە برۆکسلی پایتەختی نەمسایە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئالفۆنسۆ داستیز کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام دا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان چاوشئۆغڵو و داستیز بڵاو کردووە کە تێدا ھاتووە "ئیسپانیا ھەم لە رووی پەیوەندییەکانی و ھەمیش لە رووی ئەندامێکی ناتۆ و پاڵێوراو بۆ یەکێتی ئەورووپا، تورکیا بە ھاوبەشێکی ستراتێژی دەبینێت و ئەمەش لە لایەن داستیز بە ھاوتا تورکەکەی راگەیەندرا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە قسەکانی داستیز کراوە کە بۆ جارێکی دیکە ئیدانەی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە تورکیا کرد و پشتگیری تەواوی بۆ دەزگای دیموکراسییەکانی تورکیا دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گوتیشی: "بەرامبەری ھەوڵی کودەتاکەی تورکیا، دەبێت لەسەر بنەمای ئازاد و ماف و یاسادان و رێزگرتن بێت".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا روونیش کراوەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ھەردوو وڵات "زۆر بە ئەرێنی" ھەڵسەنگاندنیان دەربارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئیسپانیا کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا داستیز بە چاوشئۆغڵوی گوتووە "ئیسپانیا متمانەی بە توانای ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا ھەیە کە رۆژ لە دوای رۆژ گەشە دەسێنێت".
ھەردوو وەزیرەکە لە درێژەیی کۆبوونەوەکەیاندا تیشکیان خستە سەر پەرەپێدانی ھەماھەنگی نێوانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داستیز بەھۆی رۆڵی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ستایشی چاوشئۆغڵوی کرد.