Fahrettin İbrahim
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بە بۆنەی لەدەستدانی خوشکی گەورەی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کرد.
ئەوەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
رێزدار مسعود بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستانی عێراق
بە خەمێکی زۆرەوە هەوالی کوچ کردنی خوشکی بەڕێزتان پێم گەیشت. رەحمەتی خوا لە سەر خوالێخوشبۆ بێ و سەرەخوشی لە جەنابتان و هەمو ئەندامانی بنەمالەی بارزانی دەکەم.
بینالی یلدرم
سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکیا