Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
بڕۆكسل - AA
پارێزه‌ری به‌لجیكی، پاوڵ بیكایرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت ئه‌وی وه‌ك پارێزه‌ری خۆی ده‌ستنیشانكردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی به‌لجیكا Belga، پاوڵ بیكایرت باسی له‌وه كرد كه چاوی به کارلێس پیگدێمۆنت كه‌وتووه و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناوبراو له به‌لجیكایه.
پاوڵ بیكایرت باسی له‌وه نه‌كرد كه کارلێس پیگدێمۆنت داوای مافی په‌نابه‌ری له به‌لجیكا ده‌كات یان نا، ته‌نها باسی له‌وه كرد كه كاری پارێزه‌ری بۆ سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات.