Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لاوكۆك رایگه‌یاند، دوای چه‌ندین مانگ، ئه‌مڕۆ یارمه‌تیی مرۆیی گه‌یه‌نرایه‌وه غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه سه‌دا 95ی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی سووریای تێدایه و گوتی: "ژماره‌ی منداڵانی به‌دخۆراك له ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیداردایه. پێویسته 400 كه‌س كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكییه، بگوازرێنه‌وه".
مارک لاوكۆك له عه‌ممانی پایتەختی ئوردنه‌وه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا كرد سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زانیاریی سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی له سووریا خستەڕوو.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لاوكۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێشتا له سووریا زیاتر له 13 ملیۆن كه‌س پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كه پێكدادانه‌كان تیایدا به‌رده‌وامه و تا ئێستا یەک ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
مارک لاوكۆك راشیگه‌یاند به هۆی پێكدادانه‌كانی دێرازۆره‌وه زیاتر له 250 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و پێكدادانه‌كان له‌و ناوچه‌یه بوونه‌ته هۆی پچڕاندنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نەخۆشی ئیفلیجیی منداڵان.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه داعش له‌م مانگه‌دا له حمس 128 كه‌سی كوشتووه و 50 كه‌سی سڤیلیش له سنووری سووریا-ئوردون گیریان خواردووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند کە له سووریا سێ ملیۆن كه‌س له‌ژێر گه‌مارۆدان له‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێیان ئه‌سته‌مه و گوتی: "پێكدادانی رۆژانه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه. چه‌ندین مانگه هاوكاریی مرۆیی ناچێت بۆ غوته كه سه‌دا 95ی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی سووریای تێدایه. ژماره‌ی منداڵانی به‌دخۆراك له ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیداردایه. پێویسته 400 كه‌س كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكییه، بگوازرێنه‌وه".