Dursun Aydemir
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
ئۆستێندێ-AA
لە شاری ئۆستێندێ سه‌ربه به‌لجیكا كه ده‌كه‌وێته کەناری ده‌ریا، پێنج هەزار کەس له سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ردا چوونە ناو دەریاوە.
نزیکەی پێنج هەزار کەس بەشدارییان لەو چالاکییەدا كه ناوی "نیوجارسدویک" واته ژێرده‌ریاییه لە ساڵی نوێ‌دا و لە ساڵی ١٩٨٧ەوە لە شاری ئۆستێندێی کەنار دەریای بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
لە چالاکییەکەدا کە به‌مه‌به‌ستی راکێشانی سەرنج بۆ پاک و خاوێن راگرتنی زەریاکان رێکخرابوو، بەشێک لە بەلجیکییهكان بە جلوبەرگی سەرنجڕاکێشەوە بەشدارییان کرد.
بەشداربووان به‌ر له‌وه‌ی بچنە ناو دەریاوە لە کەنار دەریادا، مەشقی خۆگەرمکردنیان ئەنجامدا و دیمه‌ن و وێنه‌ی سەرنجڕاکێشیان تۆمارکرا.
هەزاران کەس كه منداڵ و بەساڵاچووشیان له‌نێودابوو، كاتژمێر ١٥:٠٠ی ته‌واو، لە دووری نزیکەی ٢٠٠ مەترەوە دەستیان بە راکردن بەرەو دەریا كرد دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا.
ژماره‌یه‌ك لەوانەی لە سەرمای له‌راده‌به‌ده‌ردا چوونه ناو دەریاوە یەکسەر هاتنه‌وه ده‌ره‌وه و هەندێکی دیکەیان پێیان باشبوو زیاتر لە ئاوەکەدا بمێننەوە.
لەمیانی چالاکییەدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئامبوڵانس ئامادەکرابوون. پۆلیس و تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رێوشوێنیان له‌پێناو ئه‌وه‌ی بەشداربووان دوورنه‌كه‌ونه‌وه و بخنکێن، گرته‌به‌ر.
08.01.2023 له به‌لجیكا له سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ردا پێنج هه‌زار كه‌س چوونه نێو ده‌ریاوه
- لە شاری ئۆستێندێ سه‌ربه به‌لجیكا كه ده‌كه‌وێته کەناری ده‌ریا، پێنج هەزار کەس له سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ردا چوونە ناو دەریاوە.