Günay Nuh,Sidar Can Eren,Muhammed Onur Yavrutürk
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم – AA
شەپۆلێکی سەرماوسۆڵە و بەفربارین ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و دێرسم-ی گرتووەتەوە
پلەکانی گەرما لە شەودا لە خوار پێنج پلەی ژێر سفری سەدی لە ئەرزەڕۆم تۆمار کران و توێژی بەستوو لەسەر دار و رووەکەکان دروست بوو.
بەهۆی سەرماسۆڵەوە، دەستشۆرگەی ژمارەیەک لە مزگەوتەکان بەستی و شەختە لەسەر ژمارەیەک لە شەقام و شۆستەکان دروست بوو.
بەفر ٢٢ سانتیمەتر لە ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری پاڵاندۆکەن کەڵەکە بووە.
- ئەردەخان
ئەو سەرماوسۆڵە و بەفربارینەی لە ئەردەخان بەردەوامە، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەهۆی سەرماسۆڵەوە، شەختە لەناو شاری ئەردەخان دروست بووە و بەهۆی بارینی بەفر و هەڵکردنی رەهێڵەیشەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان کێشەی تێ کەوتووە.
بەم هۆیەوە لە دوێنێوە رێگای داماڵ-پۆسفۆر-تورکگۆزو، بەڕووی هاتوچۆی بارهەڵگرانی بێ زنجیردا داخراوە. ئەم رێگایە شارەکە بە دەریای رەشەوە دەبەستێتەوە و لەوێوە ئۆتۆمبێلەکان دەگەن بە سنووری جۆرجیا.
- دێرسم
جگە لە دروستبوونی توێژی بەستوو لەسەر دارەکان دوای ئەو بەفربارینەی دێرسم-ی گرتەوە، هەروەها توێژی سەرەوەی بەشێک لە چەم و رووبارەکانیش بەستوویەتی. تەمومژیش ژمارەیەک لە چیاکانی گرتووەتەوە.
ژمارەیەک لە ئاژەڵداران وێڕای ئەو سەرماوسۆڵەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەردەوام بوون لە لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە چیاوچۆڵ و دەشتودەر.