Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
برۆكسل - AA
باڵەخانەی باره‌گای نوێی هاوپه‌یمانیی ناتۆ له برۆكسل كه دروستكردنەکەی ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند، ده‌رگاكانی به رووی ئاژانسی ئانادۆڵودا كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ئانادۆڵو، سه‌رۆكی به‌شی پشتگیریی باره‌گای نوێی ناتۆ، بۆگدان لازارۆوا رایگه‌یاند، ناتۆ له دوای گواستنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی له پاریسه‌وه بۆ برۆكسل له 1967دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی له 15 بۆ 29 زیادیكردووه و بووه‌ته نزیكه‌ی دوو هێنده.

لازارۆوا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی باڵەخانەی باره‌گای پێشووی ناتۆ به‌شی ته‌واوی كاره‌كانی هاوپهیمانییەتییهكهی نه‌كردووه، ساڵی 1999 بڕیاری دروستكردنی باڵەخانەیەکی نوێ بۆ ناتۆ دراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی 2019دا باڵەخانەی باره‌گای پێشوو راده‌ستی حكوومه‌تی به‌لجیكا بكرێته‌وه.
دروستكردنی باڵەخانەی باره‌گای نوێی ناتۆ نزیكه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند و بڕی ملیارێك و 170 ملیۆن یۆرۆی تێچووه كه له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپهیمانییەتییهكهوه دابینكراوه. له‌وباره‌وه زۆرترین بڕی تێچووه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و كه‌مترین بڕ له لایه‌ن وڵاتی ئایزلانداوه دابینكراوه.
باڵەخانەی باره‌گای نوێی ناتۆ له‌سه‌ر شوێنی یه‌كه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌لجیكا دروستكراوه و به‌درێژایی پڕۆژه‌ی دروستكردنی، چوار هه‌زار كه‌س كاری تێداكردووه. ناتۆ به‌بڕێكی ره‌مزی كرێی پارچه زه‌وییه‌كه ده‌دات و وه‌ك خاوه‌نی وایه.

باڵەخانەکە له‌سه‌ر رووبه‌ری 254 هه‌زار مه‌تردووجا دروستكراوه و هه‌زارو 365 ئۆفیس له‌خۆده‌گرێت و چوار هه‌زارو 200 كه‌س ده‌توانێت كاری تێدا بكات. چاوه‌ڕوانده‌كرێت ساڵانه پێنج هه‌زار كۆبوونه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجامبدرێت و رۆژانه زیاتر له 500 كه‌س سه‌ردانی بكه‌ن.
له باره‌گاكه‌دا شوێنێك به‌ناوی "Agora" هه‌یه كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ 18 هۆڵی كۆنفرانس، ناوه‌ندی راگه‌یاندن، سكرتێر، دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و 29 نوێنه‌رایه‌تی نیشتمانی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی. كه‌سێك كه له ناتۆدا كار ده‌كات بۆ كاروباری رۆژانه‌ی پێویسته تێكڕا شه‌ش كلم بەپێ بڕوات كه ده‌كاته نزیكه‌ی 2.5 هێنده‌ی یاریگایه‌كی تۆپی پێ.
هۆڵی كۆنفرانسی "Room One" كه به دڵی باره‌گا نوێیەكه ناسراوه، میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و باڵیۆزه‌كان ده‌كات. هۆڵه‌كه كه ته‌كنه‌لۆجیای به‌رزی تێدا به‌كارهاتووه به 17 زمانی جیاواز كاری وه‌رگێڕانی تێدا ده‌كرێت و ده‌توانرێت كۆنفرانس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناتۆی تێدا سازبكرێت كه له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهاندان. هیچ كه‌سێك به سه‌رۆكی دهوڵهتهكانیشهوه ناتوانێت ئامێری ئه‌لیكترۆنی بباته نێو هۆڵه‌كه‌وه.

ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج له باڵەخانە نوێیەكه‌ی ناتۆدا، ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی باڵەخانەکە به شوشه داپۆشراوه.
باڵەخانەکە كه تێكڕا به 72 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه شوشه داپۆشراوه، پاككردنه‌وه‌ی به‌كه‌سانێك سپێردراوه كه مه‌شقی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخیان بینیوه.