Sangar Hamad Azeez
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
له شاری ئورفا كه به شاری پێغه‌مبه‌ران ناسراوه، له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی 11هەمین هه‌فته‌ی مه‌ولووددا، دوێنێ دوای نوێژی به‌یانی خواردنی "تریت" پێشكه‌شی ١٥ هه‌زار كه‌س كرا.
چالاکییەکە کە لە مزگەوتی ئیمام ئەحمەد سابونجو لە شارۆچکەی چاکەری بەڕێوەچوو تێیدا هاووڵاتیانی خێرخواز دوای نوێژی بەیانی تریتی ١٥ هەزار کەسیان ئامادە کرد.
نوێژخوێنان كه منداڵانیشیان تێدابوو، له‌حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا ریزیان به‌ستبوو بۆ وه‌رگرتنی تریت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نوێژخوێنی مزگەوتەکە ئیمام محەمەد گوتی: "١١ ساڵ لەمەوبەر تەنیا تریتمان بایی ٢٥ کەس دەکرد، هەرساڵەو رێژەکەیمان زیاد کرد تا ئەوساڵ بایی ١٥ هەزار کەس تریتمان ئامادەکردووە. نەریتێکی زۆر جوانە لە نێو مزگەوتدا خوانێکی ئاوا ساز بکەیت هەستێکی خۆشە".
به‌پێی زانیاریی سه‌رپه‌رشتیارانی چالاكییه‌كه، خواردنه‌كه بۆ ١٥ هه‌زار كه‌س ئاماده‌كراوه و نزیكه‌ی دوو تۆن و نیو گۆشت، یەک تۆن و نیو لیمۆ، سێ تۆن ماست، زیاد لە ١٧٠ تۆن سیر و حەوت هه‌زار سه‌موون به‌كارهێنراوه.