Mesut Varol,İbrahim Yaldız,Ahmet Okur,Sayim Harmancı,Yılmaz Kazandıoğlu
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
وان - AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سەرتاسەری تورکیا هاتوچۆ سنووردار کراوە، بەمهۆیەوە لە پاریزگاکانی وان، موش، بەدلیس و هەکاری شەقامەکان نوقمی بێدەنگی بوون.
لە چوارچێوەی سنووردارکردنەکاندا لە کاتژمێر نۆی شەو تا پێنجی بەیانی هاتوچۆ قەدەغە کراوە.
لە پاریزگای وان هێزە ئەمنییەکان بە شەقامەکاندا دەگەڕێن و سزای ماددی بۆ ئەو کەسانە دەنووسن کە لە کاتی قەدەغەکراودا لە دەرەوەن.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای بەدلیس، شارەکە بەهۆی سنووردارکردنی هاتوچۆ کشوماتە.
هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
رەوشەکە لە پارێزگای مووش بەهەمان شێوەیە و هاووڵاتییان پابەندن بە بڕیاری سنووردارکردنەکەوە، بەم هۆیەوە تەواوی شارەکە چۆڵ و بێدەنگە.
لەگەڵ دەرکردنی بڕیاری سنووردار کردنی هاتوچۆ شەقامەکانی هەکاری-ش چۆڵ بوون و بێدەنگی باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە.