Yasemin Kalyoncuoğlu,Abdullah Abdulmanaf Shukur
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٤ ھەزار و ٤٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ٣٢ ھەزار و ٧٣٦ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ١٩٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
"خشتەی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا" کە دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لەخۆدەگرێت لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid١٩.saglik.gov.tr"ەوە بڵاوکرایەوە.
ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە گەیشتە پێنج ھەزار و ٧٠٣ کەس، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی چوار ھەزار و ٨١١ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٤٢٣ ھەزار و ١٤٢ کەس.
لەلایەکی دیکە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش ھەزار و ٩٠٣ نەخۆشمان ھەیە. ژمارەی نەخۆشەکان و ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە لە زیادبوون دایە".